گەیاندن بە خۆڕایی بۆ کڕینی سەروو 50000
0 0
×

کۆواری دەنگی گێتی تازە
2019-04-08 313 7827

10,000 دینار

نوسەر : کۆمەڵە نوسەر

دانە :

کۆواری دەنگی گێتی تازە
خولی یەکەم
بەرگی دووەم
ژمارە ١-٦
نیسانی١٩٤٤ -ئەیلولی  ١٩٤٤
 
 
ئەو زاراوانەی بۆ یەکەم جار لەسەر لاپەڕەکانی دەنگی گێتی تازەدا
چاویان هەڵهێناوە بەشێکیان بەردەوامییان وەرگرتووە و ئێستاش
بەکاردێن بەڵام بەشێکیان بەهۆی ونبوون و دەسنەکەوتنی ژمارەکانی ئەم
بڵاڤۆکەوە، دووچاری فەرامۆشکردن و لەبیرچوونەوە هاتوون. لەمڕۆ بەدواوە
و دوای لە چاپدانەوەی سەرجەم ژمارەکان دەرفەت دەبێ جارێکی تریش
سوود لەم زاراوانە وەربگرێنەوە و بکەونە ناو نووسینی کوردییەوە
بە تایبەت لە بواری ڕاگەیاندندا.
وێڕای ئەمانە ، دەنگی گێتی تازە ، تۆمارێکی تێر و تەسەلی ئەدەب و فۆلکلۆر
و چیرۆکی کوردییە . تۆمارێکی دەوڵەمەنی ئەوتۆ کە زۆر کەس کاتێ
لاپەڕەکانی ئەم بەرگانە هەڵدەدەنەوە، سەرسام و دڵشاد دەبن بەوەی
کەرەستەیەکی گرنگیان دەست دەکەوێ بۆ باس و لێکۆڵینەوە.
پێشنیازی لەچاپدانەوەی دەنگی گێتی تازە لەلایەن ئێمەوە بوو بەڵام ئەم
پێشنیازە بەبێ ئەرک و ماندووبونی بێ وێنەی ئەم سێ بەڕێزە رەفیق
ساڵح و سدیق ساڵح و عەبدوڵا زەنگەنە نەدەهاتە دی . پەیداکردنی
تەواوی ژمارەکان و وێنەگرتنەوە و پاکردنەوەیان و کاری دیزاین لەلایەن
بنکەی ژینەوە ئەنجامدراوە و چاپ و بڵاوکردنەوەشی لەلایەن دەزگای
ئاراس.
چەندان پڕۆژەی هاوبەشمان لەگەڵ بنکەی ژیندا هەیە و تیایاندا
سەرکەوتووین. تا ئێستە ئێمە وەک یەک ماڵ و خێزان کار دەکەین و
هیوادارین چەندان کاری تریش بەیەکەوە ئەنجام بدەین.

بابەتی پەیوەندی دار

Copyright © 2018, ktebxane.com Powered by Kurdsoft