گەیاندن بە خۆڕایی بۆ کڕینی سەروو 50000
0 0
×

کۆواری دەنگی گێتی تازە
2019-04-08 427 7826

5,000 دینار

نوسەر : کۆمەڵە نوسەر

دانە :

کۆواری دەنگی گێتی تازە
خولی یەکەم
بەرگی یەکەم
ژمارە ١-٦
تشرینی یەکەمی ١٩٤٤-مارتی١٩٤٤
 
زۆربەی بڵاوکراوە کوردییە کۆنەکان دەست ناکەوت، لە هیچ شوێنێک نین و
دەستی کەس ناکەون .ساڵانی ڕابردوو چەندان جار هەوڵم دا کۆواری
دەنگی گێتی تازە م دەستبکەوێ، لە ڕێگەی کاک عەبدوڵلا زەنگەنەوە چەند
ژمارەیەکم بینی . بۆم دەرکەوت ئەم بڵاوکراوەیە بە چەند قۆناغێکدا تێ پەڕیوە
و ژمارەی زۆری لێ دەرچووە. هەمووی بەسەر یەکەوە لە بەردەستی
کەسدا نییە، هەر ئەو دەمە بیرم لێ کردەوە ئەگەر بێو هەمووی سەر لە نوێ
چاپ بکرێتەوە، کارێکی گرینگ و خزمەتێکی بێ وێنە دەبێ بۆ رۆشنبیری
کوردی.
کاتێ لاپەڕە و ژمارەکانی دەنگی گێتی تازە هەڵدەدەینەوە، جێ پەنجەی
دوو کەڵە رۆشنبیری کوردیان بە زەقی پێوە دیارە، تۆفیق وەهبی زمانەوان
و حوسێن حوزنی موکریانی مێژوونووس و زمانزان. دڵسۆزی و بێ وچانی
و پەرۆشی هەردووکیان لە هەموو ژمارە و لاپەڕەیەکدا بەرچاوە.
لە ڕووی زمان و زاراوە سازییەوە دەشێ بڵێین دەنگی گێتی تازە تاکە
بڵاوکراوەیەکی کوردیە پێناسەی ڕۆژنامەوانی هاوچەرخی پێوە دیار بێ
لە دەنگی گێتی تازەدا ، وەرگێڕان بابەتێکی باڵادەستە. بە تایبەتی لەبواری 
دەنگ و باس و ڕاپۆرت لەمەڕ شەڕی دووەمی دنیا و ململانێی سیاسی 
زلهێزەکانەوە. حوسێن حوزنی و تۆفیق وەهبی دەیان بگرە سەدان
زاراوەیان لە بواری رۆژنامەوانی و سیاسیدا داهێناوە، هەندێکیان لە
زمانی ئاخاوتنی کوردییەوە وەرگێڕان و هەندێکیشیان داتاشیوە. لەبواری
زاراوەسازیدا ، کۆراوی دەنگی گێتی تازە گەنجینەیەکە لە وێنەی نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

Copyright © 2018, ktebxane.com Powered by Kurdsoft