گەیاندن بە خۆڕایی بۆ کڕینی سەروو 50000
0 0
×

مێژووی سیاسی ئێران لەنێوان دوو شۆڕشدا
2019-04-07 671 7822

7,500 دینار

نوسەر : د. امال کامل السبکی

وەرگێڕ : شەماڵ ئەحمەد

دانە :

کتێبی (مێژووی سیاسی ئێران لە نێوان دوو شۆڕش دا) یەکێکە لە زنجیرە
کتێبە گرنگەکانی دەزگای (عالم المعرفە) ی کویتی کە مانگانە گەر جارە
کتێبێکی دانسقە و گرنگ بر زمانی عەرەبی دەخاتە بەرچاوی خوێنەران.
لە ڕاستیدا ئەم کتێبە لەسەردەمێکی دیاری کراوی مێژووی ئێران دەکۆڵێتەوە
لە نێوان ساڵانی ١٩٠٦-١٩٧٩ . کە پڕە لە چەندین ڕووداوی ناوخۆیی
و دەرەکی و کاریگەریی بەرچاوی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی ئێران بەجێهێشت.
هەموو ئەو ڕووداوانەش بە جۆرێک لە جۆرەکان گۆڕانکاری سیاسی وکۆمەڵایەتی
و ئابووری هێنایە نێو کۆمەڵگەی ئێرانەوە، لەوانە ڕووداوی سەرهەڵدانی جەنگی 
جیهانی یەکەم ١٩١٤-١٩١٨ و جەنگی جیهانی دووەم ١٩٣٩-١٩٤٥ ، جگە
ڕووداوی شۆڕشی بەلشەفیکی ڕووسی ١٩١٧ کە جێدەستی خۆی لەسەر 
بارودۆخی ئێران بەجێهێشت.. سەرەڕای ڕووداوەکانی نیمچە کودەتاکەی(موحەمەد صدیق)
و هاتنەکایەوەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ململانێی باڵە سیاسیەکانی نێو ئەو شۆڕشە
کە گرنگترین باسەکانی دوابەشەکانی کتێبەکەیە..

بابەتی پەیوەندی دار

مۆساد 9,000 دینار
Copyright © 2018, ktebxane.com Powered by Kurdsoft