گەیاندن بە خۆڕایی بۆ کڕینی سەروو 50000
0 0
×

سەردەمی عوسمانییەکان
2019-04-02 393 7778

6,000 دینار

نوسەر : د. موفید زەیدی

وەرگێڕ : بەختیار عەزیز

دانە :

سەردەمی عوسمانییەکان
١٥١٦ز-١٩١٦ز
ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام
 
لەسەر ئەو پێوەرانەی کە مێژوونووسان مێژووی دەوڵەتی عوسمانی پێ دابەش دەکەن،
یەکەمین سەردەمی لە نێوان (١٣٠٠-١٤٠٢ز)کۆدەبێتەوە، لەم قۆناغەدا دەوڵەت چ لەئاسیادا
بێت یان لە ئەوروپا بەردەوام بەربڵاو بووە، هەتا تەیمورلەنگ شاڵاوی بۆ بردووە و داگیری
کردووە و دواتر بە شێوەیەکی کاتی لاواز بووە، بە درێژایی ئەم قۆناغەش چوار سوڵتان
حوکمڕانیان کردووە:(عوسمانی یەکەم ، ئۆرخان، مورادی یەکەم ،بایەزیدی یەکەم).
وەکو میرنشینێک، دەوڵەتی عوسمانی سەریهەڵداوەو لە باکووری ڕۆژئاوای ئاسیای 
بچووک جێگیر بووە، سەرەڕای چەند ڕایەکی جیاواز لەسەر ڕەچەڵەکی عوسمانییەکان و
دەستپێکردنی دەوڵەتەکەیان ، مێژوونووسانی عەرەب و ڕۆژئاوا، هەمان ڕای عوسمانییەکان
تۆمار دەکەن و دەڵێن لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە بۆ سەر چەند هۆز و تیرەیەکی تورکمانی کە
لە ترسی شاڵاوی جەنگیزخان وڵاتی ئەوبەری ڕووباریان بەجێهێشتووە و نزیک ڕێڕەوی
سەرووی ڕووباری فوڕات نیشتەجێ بوون ، واتە لەسەر دەریاچەی وان ڕۆژهەڵاتی ئاسیای
بچووک ، خودی عوسمان کوری ئەرتوغل کوڕی سولەیمانە (ڕابەری هۆزەکان)، دواتریش
هەر کە ئەم هۆزانە زانیویانە بە مەرگی جەنگیزخان، هەوڵیان داوە بگەڕێنەوە، بۆ شوێنگەی
خۆیان.

بابەتی پەیوەندی دار

نێردە 10,000 دینار
Copyright © 2018, ktebxane.com Powered by Kurdsoft