گەیاندن بە خۆڕایی بۆ کڕینی سەروو 50000
0 0
×

مێژووی دەوڵەتی ساسانی
2019-04-02 924 7773

4,000 دینار

نوسەر : موفید رائف محمود العابد

وەرگێڕ : عەبدوڵڵا گەرمیانی

دانە :

مێژووی دەوڵەتی ساسانی
سەردەمی کیسرەویەکان(٢٢٦-٦٥١) زاینی
 
لەبەر ئەوەی ئامانجی بنەڕەتیم  سود گەیاندن بوو بە خوێنەر و
وانە خوێنی گشتی ، بە باشم زانی لاپەڕەکانی ئەم توێژینەوەیە
تەنیا لە چەند بارێکی سادەدا بێت و تەنیا ئەوەم مەبەستە و
لەچەند حاڵەتێکی کەمدا ڕەوانەی سەرچاوەکانیان ئەکەم ، چونکە 
ڕەوانەکرد سودی نیە بۆ ئەو خوێنەرانەی کە لە پێناوی ئەواندا
ئەم لێکۆڵینەوەیەمان ئەنجام داوە.
لەبەر ئەوەی دەوڵەتی ساسانی یەکێکە لە دیارترین وڵاتانی 
مێژووی کۆن، بۆیە لەماوەی سەدەی هەژدەدا ژمارەیەکی زۆری 
ڕۆژهەڵاتنناسان، بە تایبەت ئەڵمانەکان و دوای ئەوانیش
فەڕەنسیەکان گرنگی زۆریان بە توێژینەوەی ئەو دەوڵەتە داوە،
گرنگی زۆریان بە توێژینەوەی بیر و باوەڕە ئاینیە فارسیەکان و
کاریگەری بیری فارسی و، کاریگەر بوونی شارستانیەتی
نەتەوەکانی دەوروبەری داوە، وەکو هندیەکان و چینییەکان و
تورکەکان و خەڵکانی دۆڵی ڕافیدەین و عەرەب و ڕۆمانەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

نێردە 10,000 دینار
Copyright © 2018, ktebxane.com Powered by Kurdsoft