گەیاندن بە خۆڕایی بۆ کڕینی سەروو 50000
0 0
×

مێژووی ئەمریکا
2019-04-02 549 7762

20,000 دینار

نوسەر : هاوارد زین

وەرگێڕ : عەبدوڵڵا رەسوڵی

دانە :

مێژووی ئەمریکا
١٤٩٢ تا ٢٠٠١
پیاوان و ژنانی خێڵی ئاراواک رووت ، تاوەسووت و بە تەواوی واقوەڕماو لە گوندەکانیانەوە
بەرەو کەنارەکانی دوورگە رایان کرد و ئاپۆڕەی خەڵک لە کەنارەکە کۆبوونەوە بۆ ئەوەی
لە نزیکەوە سەیری بەلەمە سەرسوڕهێنەرەکە بکەن. کاتێک کە کریستۆف کۆڵۆمبس و
مەلەوانەکانی کە شمشێریان بەدەستەوە بوو و بەزمانێکی سەسوڕهێنەر قسەیان دەکرد
هاتنە کەنارەکە، هەر ئەم ئاراواکانە چوونە پێشوازییانەوە و خۆراک ، ئاو و پێشکەشییان
بۆ هێنا، دواتر کۆڵۆمبس لە ڕاپۆرتی گەشتەکەی لەمبارەیەوە نوسی:
ئەوان، ژمارەیەک بەبەغا، گڵۆڵەی پەمووی ڕێساو و رم و زۆر شتی دیکەیان بۆ ئێمە
هێنا و لە بەرامبەردا مۆرەی شوشەیی و زەنگۆڵەی برنجەیان وەرەگرت. ئەوان بە ئینتیمای
تەواو چیان هەبوو ئاڵوگۆڕیان دەکرد ..ئەوان خەڵکانێکی بەخۆوە ، بەژن و رێک و لەبار
بوون. ئەوان چەک لەگەڵ خۆیان هەڵناگرن و بە هیچ شێوەیەک نازانن چەک چییە، چونکە
من شمشێرێکم پشانی ئەوان دا و ئەوان بەهۆی نەزانییەوە دەمی شمشێرەکەیان گرت
و دەستی خۆیان بڕی. ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئاسنیان نەدەناسی . رمەکانی خۆیان لە
قامیش دروست کردبوو. ئەوان دەتوانن خزمەتکارگەلێکی باش بن. ئێمە بە سوپایەکی
پەنجا کەسی دەتوانین بەسەر هەموو ئەواندا زاڵ بین و ناچاریان بکەین هەر کارێک
ئێمە بمانەوێت ئەنجامی بدەن.
 
 
تێبینی: نرخی هەردوو بەرگەکە ٢٠،٠٠٠ دینارە
 

بابەتی پەیوەندی دار

نێردە 10,000 دینار
Copyright © 2018, ktebxane.com Powered by Kurdsoft