گەیاندن بە خۆڕایی بۆ کڕینی سەروو 50000
0 0
×

مێژووی ئەردەڵان
2019-04-02 266 7757

0 دینار

وەرگێڕ : مامۆستا هەژار

دانە :

...ڕەگی نەتەوەش مێژووە، ئاگاداری لە بەسەرهات و ڕابردووی پێشینانی خۆی و خەڵکە.
گەلێک ئاگای لە چیرۆک و سەربهوردی کەونارای رابردەی نەبێ و های لە زوربەی سەرگروشتە و 
روداوی کۆنە باپیر و بابی و کاڵی دۆر و لە مێژینەی ببڕێ، وەک دارێکە لە ئاقارێ رەقەن و رشد و کڕاڵ 
و سەخت و تمتماندا روابێ و رەگی زۆر باش دانەکوتابێ، هەرگا ڕەشەبای دژ هەڵکا و لەهی نەیاری بێتە سەر
دەشکێ و دەروا و وشک دەبێ و دەسوتێنرێ و چیشی لە جێ ناڕوێتەوە. بەڵێ، مێژوو گەنجینەیەکە پڕ لە ئامۆژگاری
و ئەزمون. هەر گەلێک لەوەتا هەیە، لە زۆر قۆناخی جۆرا و جۆر تێ پەرێوە، نەرمان و سەختی بڕیوە، زۆری هەوراز و 
لێژ دیوە، گەلێک جاران ئەگریسی و سیسی تۆش بووە، ژاکاوە و گەڵای وەریوە، فریە جاریش بە سەربەرزی و شەنگ و
تەرزی و شەق و تورتی و بە نازاوی خۆی راناوە ، پنجارە گیاو بنچک و گەون و دەوەن لە پەنایدا حەواونەوە،
زۆر رێبواری بێ ژیواری سەکەت و شەکەت و ماندۆ لە ژێر سایدا حەساونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

نێردە 10,000 دینار
Copyright © 2018, ktebxane.com Powered by Kurdsoft