گەیاندن بە خۆڕایی بۆ کڕینی سەروو 50000
0 0
×

ژینێكی نوێ‌
2019-01-13 387 2508

2,500 دینار

نوسەر : خالید ئێرتوغروڵ

وەرگێڕ : سروشت ڕەئوف

دانە :

ئەم بەرهەمە، سەرگوزشتەی ژیانی كۆمەڵێك مرۆڤ دەخاتە ڕوو كە لە گێژاو و ڕووداوی پڕ نەهامەتیدابوون و، ڕێگەی دەربازبوونیان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە و ئامێزیان بۆ ئارامی كردوەتەوە، لەگەڵ هەڵدانەوەی لاپەرەكانی ئەم كتێبەدا دەمێ‌ بەسەر گوزشتەی ئەو كچە قوتابیە ئاشنا دەبیت كە دایك و باوكی بڕیاری باڵاپۆشبوونی ڕەتدەكەنەوە و پێی دەڵێن: "ئەگەر بەنیازیت ببیتە باڵاپۆش، ئەوا لە نەوەی خۆمان بێ بەریت دەكەین".
 لە سوچێكی دیكەشەوە گوێبیستی (ئامینە)ی دڵپاك و ژیكەڵە دەبین كە فریشتەئاسا بە باوكی دەڵێ: "بابەگیان تكات لێ دەكەم نوێژەكانت بكە، من بەرگەی سووتانت ناگرم لە دۆزەخدا" لە گۆشەیەكی دیكەشەوە هەست بە خۆشحاڵی ئەو خانەوادەیە دەكەیت كە دوای دۆزینەوەی ڕێگەی بەختەوەری دەستیان بەژیانێكی نوێ‌ كردووە.
دوا جار لەگەڵ خوێندنەوەی هەر بەسەرهاتێكی نێو ئەم پەرتووكەدا تۆی خوێنەر هەست بە ئومێدەواری و واڵای ئاسۆكان دەكەیت. كەواتە فەرموو تاقی بكەرەوە.
لەبەرهەمەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

بابەتی پەیوەندی دار

شەونامەی ژنێک 7,000 دینار
پەری 7,000 دینار
ئێمرێ‌ 3,500 دینار
خۆمم دۆزیەوە 3,000 دینار
Copyright © 2018, ktebxane.com Powered by Kurdsoft