گەیاندن بە خۆڕایی بۆ کڕینی سەروو 50000
0 0
×

ڕینمایی کڕین

بۆ کڕینی کتێب لە ماڵپەڕی کتێبخانە ئۆنلاین ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارە بکە کە بە وێنە باس کراوە:

سەرەتا پێویستە خۆت تۆمار بکەیت لە ماڵپەڕی کتێبخانە ئۆنلاین، بۆ ئەم مەبەستەش کلیک لە بەشداربوون بکە (تێبینی، ئەگەر پێشتر بەشداریت کردوە ئەوا کلیک لە چونەژوورەوە بکە)

لێرەدا بە دوو شێوە دەتوانیت بەشداری بکەی

١- بە ڕێگای ئیمێڵ و پاسوۆرد

بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم داواکاریەکان پڕ بکەرەوە بە شێوەی دروست (تکایە ژمارەی پەیوەندی و ناونیشانی دروست داخڵ بکە بە مەبەستی ئاسان کاری لە کاتی گەیاندن)

٢- بە ڕێگای فەیس بووک

بۆ ئەم مەبەستە کلیک لە بەشداری کردن بە فەیسبووک بکە

تێبینی لە جۆری دووەمی بەشداری کردن پاش ئەوەی لە ڕێگای فەیسبووکەوە بەشداریت کرد دەبێت زانیاریەکانی وەک ( ژمارە تەلەفون و ناونیشان ) داخڵ بکەیت.

پاش بەشداری کردن لەبەشی سەرەوە فرمانی چونە ژوورەوە و بەشداربوون دەگۆڕێت بۆ ناوی خۆت وەک وێنەی خوارەوە:-

ئێستە دەتوانیت دەست بە کڕینی کتێب بکەیت لە ماڵپەڕەکە بۆیە ئەو کتێبەی کە دەتەوێت بیکڕیت کلیکی لەسەر دەکەیت بۆ نمونە کتێبی ( پەندەکانی پیرەمێرد).

پاشان بۆ کڕین ژمارەی پێویست هەڵ دەبژێریت و پاشان کلیک لە ئێستا بیکڕە دەکەیت وەک وێنەکەی خوارەوە:

 

پاش ئەوە ڕەچاوی نرخ و کرێی گەیاندن و زانیاری پەیوەندی بکە بۆ زیاتر دڵنیایی لە زانیارییە تایبەتەکانت وە لە کۆتاییدا کلیک لە سەر کڕینی بابەتەکان بکە وەک وێنەکەی خوارەوە

پاش کڕین ئەم پەڕەیە دەکرێتەوە 

پاشان لەماوەیەکی نزیکدا پەیوەندیتان پێوە دەکرێت بۆ دڵنیا بوو لە داواکاریەکەت، بۆ ئاگاداربوون لە حاڵەتی کڕینەکەت کلیک لە لیستی کڕاوەکانم بکە .

لە هەموو حاڵەتەکان ئاگادار دەکرێتەوە وەک (چاوەڕوان بە، ئامادەکردن، بەڕێگاوەیە، گەیەندراوە، نەماوە، هەڵوەشاوەتەوە)

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆفایل و کڕینەکانت دەتوانیت لە لیستی سەرەوەی سایتەکە ئەم شتانەی خوارەو ببینیت .

 

Copyright © 2018, ktebxane.com Powered by Kurdsoft