بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

پەنجەرەکانی ژیان

موسعەب ئەدهەم

سیونۆهەمین کتیبی نووسەر و وەرگێڕ موسعەب ئەدهەم کتێبێکە بەناوی "پەنجەرەکانی ژیان". ئەم کتێبە کۆمەڵێک وتار و بابەتی جیا جیایە، کە دەبنە کۆمەڵێک پەنجەرە بۆ ژیان. کۆمەڵێک پەنجەرە کە لە نائومێدی و مەرگ و پووچی ڕزگارمان دەکات. دیوێکی دیکەی ژیانمان پێ دەناسێنێت، کە پڕ بێت لە وزەی داهێنەرانە و چالاکیی. هاوکات وامان لێدەکات چاوەکانمان توانای بینینی شتی جوانیان هەبێت تا ڕۆحمان ئالودەی جوانی و بینینی جوانی بێت. کتێبەکە کۆمەڵێک نووسەر نووسیویانە و ناوەندی ڕەهەند چاپ و بڵاویکردووەتەوە.
ئەم کتێبە لە بەشێکی دیکەدا ڕووبەڕووی ئەو پرسیارەمان دەکاتەوە کە ئەدەب و هونەر چییە؟ چ کاریگەرییەکیان لەسەر مرۆڤ هەیە و بەرەو کوێی دەبەن؟ ئەو مرۆڤانەی هەستی هونەری و ئەدەبیان هەیە چ جۆرە مرۆڤگەلێکن. ئەم کتێبە گەشتێکە بەرەو ژیان لە ڕێی کۆمەڵێک پەنجەرەی بچووک (بەڵام مەزن و گەورە لە هەمانکاتدا) فەرامۆش کراوەوە.
  • بەش گشتی پەروەردە و گەشەپێدان
  • وەرگێڕ موسعەب ئەدهەم
  • جۆری کتێب نوێ
  • نرخ 4000 دینار
  • ژمارەی سەردان 11 جار

  • داواکاری کڕین بۆ هەڵبژاردەکان

  • هەڵسەنگاندن : لە کۆی 0 دەنگ

ناونیشانی پەیوەندی دار

3500 دینار
© 2022, ktebxane Online by Kurdsoft .