بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

دەروازەی ڕۆح

بەسۆز احمد

دەروازەی ڕۆح
دوای ساڵانێک تێگەشتم کە خۆشبەختی واتا چێژبینین لەو چرکەساتەی کە تێیدا دەژیم، ڕێگەنەدان بە ناڕەحەتی و ئاستەنگەکان کە چرکەساتەکانی ژیانم لێ قۆرخ بکەن، لەدەست دانی کەسانێک وایان کرد تێبگەم تەنها یادەوەرییەک دەتوانم پێشکەش بە ئازیزانمی بکەم بەسەربردنی کاتە لەگەڵیان، وایکرد کە هیچ کات دوودڵ و نیگەران نەبم لە دەربڕینی هەست و سۆزەکانم، ئەو وشانەی کە سەراپای هاوکێشەکانی ژیان پێچەوانەد ەکەنەوە، لە کۆتاییدا تێگەیشتم تەنها کۆمەڵە شتانێک دەتوانن ئاسودەیی دەروونیم بەدەست بێنن ئەویش یارمەتیدانی یەکترییە، کۆڵنەدانە لەو هیوا و ئامانجانەی لەژیانمدا بونیاتم ناون.جارێکی دیکە هەڵسانەوەیە بۆ ژیان.

ناونیشانی پەیوەندی دار

3500 دینار
© 2021, ktebxane Online by Kurdsoft .