بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

ئینسکلۆپیدیای وەڵامی گومانەکان

ئینسکلۆپیدیای وەڵامی گومانەکان 
مەوسوعەی (بیان الإسلام ) بەکوردی 
گومانەکان سەبارەت بە قورئان 
بەرگی یەکەم 
وەرگێڕانی : نەرمین مستەفا 

ئایین بانگەواز بۆ ئاسانکاری ئەکات :
لە قورئاندا بەمشێوە وەسفی سەروەرمان پێغەمبەر کراوە : ( فَإِن تَوَلَّوْا فَقُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (129) جا ئەگەر ئەوانە ( لەگەڵ ئەو ھەموو دلسۆزی و میھرەبانیەی تۆدا ) ھەر پشت ھەڵکەن و گوێت بۆ نەگرن ، ئەوا ئیتر تۆ بڵێ : من خوام بەسە یار و یاوەرم بێت ، کە پشتگیر و یاریدەدەرم بێت ، ھیچ خودایەک نیە جگە لەو ، ھەر پشت بەو دەبەستم ، ئەو زاتەش پەروەردگاری عەرشی گەورەیە (التوبة١٢٩) ئەم بانگەوازەش بۆ ئاسانەکان و ئاسانکاری و دوورکەوتنەوەیە لە سەختگیری و تەنگەتاوی .
لە سوننەتی پێغەمبەریشدا ھاتووە ، پێغەمبەر ﷺ ئەفەرمووێ : ئەم ئایینە ئاسانە ھەر کەسێک زیادەڕۆیی تیابکات ئەیدا بە زەویدا . کاتێکیش ھەواڵی عوسمانی کوڕی مەزعون و ھەندێ لە یارانیان بە پێغەمبەردا کە ھەمیشە بە ڕۆژوون و بەشەو ھەر خەریکی شەونوێژن و ئەیانەوێت خۆیان تایبەت بکەن بە خواپەرستی و ژن نەھێنن ! پێغەمبەر ﷺ توڕەبوو فەرمووی : ئێوە ئاواو ئاواتان وتوە ، بەڵام بەخوا من لە ھەمووتان زیاتر لە خوا ئەترسم و زیاتریش لە تاوان پارێز ئەکەم ، بەڵام ڕۆژوش ئەگرم و بەڕۆژوش نابم ، نوێژ ئەکەم و ئەخەوم و ژنیش ئەھێنم ھەر کەس لە ڕێگەی من لابدا ئەوا لە من نییە . 
پیاوێک ھاتە لای پێغەمبەر و سکاڵای موعازی کوڕی جەبەلی کرد کە نوێژی بەیانیان ئەوەنە درێژ ئەکاتەوە کە بەھۆیەوە ئەم ناچێت بۆ نوێژی بەیانی ، پێغەمبەری خوا ﷺ توڕە بوو موعازی ئاگادار کردەوە و بە موعازی فەرموو : موعاز ئایا تۆ خەڵکلە دین دەرئەکەی سوڕەتی فڵان و فڵان بخوێنە .

..............................  
لە بەرهەمەکانی ناوەندی ڕێنوێن
 

ناونیشانی پەیوەندی دار

3000 دینار
© eTime.Now.Year %>, ktebxane Online by Kurdsoft .