بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

زنجیرە نامیلكەی (چیرۆكەكانی قورئان)

محمد علی قەرەداغی

ئەم زنجیرەیە لە ١٠ نامیلكەی ڕەنگاوڕەنگ پێكهاتووە كە ١٠ چیرۆكی قورئانی لەخۆگرتووە، لەمیانەی هەر چیرۆكێكەوە بە ڕووداوێكی ڕاستەقینە ئاشنادەبن كە لەڕابردوودا ڕوویداوە، بۆ ئەوەی ئێمە لە ژیانی ئەمڕۆماندا پەند و عیبرەتیان لێ‌ وەربگرین لە قورئانی پیرۆزدا تۆماركراون.
یەكێك لە نامیلكەكان بەسەرهاتی دوو كوڕەكەی حەزرەتی ئادەمی لەخۆگرتووە كە ناویان قابیل و هابیلە و، شەیتان دەبێتە هۆی هەڵگیرساندنی ئاگری دوژمنایەتی لەنێوان ئەو دوو برایەدا و ئەوە دەخاتە دڵی قابیلەوە كە هابیلی برای بكوژێ‌...
نامیلكەیەكی دیكەشیان چیرۆكی گەنجانی ئەشكەوتەكەی لەخۆگۆتووە و باسی ئەو گەنجانە دەكات كە ڕووبەڕووی پادشای ستەمكار و دارودەستەكەی دەبنەوە و بۆ پاراستنی بیروباوەڕەكەیان بەرەو ئەشكەوت ڕا دەكەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم دوو چیرۆكە و سەرجەم نامیلكەكانی زنجیرەكە فەرموون هاوڕێمان بن.
لەبەرهەمەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

ناونیشانی پەیوەندی دار

4000 دینار
3000 دینار
© eTime.Now.Year %>, ktebxane Online by Kurdsoft .