بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

جوانترین دیاریی

سەما ماراشی

ئەم كتێبە نۆزدە چیرۆكی پەروەردەیی لەخۆگرتووە، كە هەر چیرۆكێكیان بەسەرهاتی پەندئامێزی ژیانی لاوێك دەخاتەڕوو. یەكێك لەو گەنجانەش ناوی (بولێنت)ە كە دەڵێت: من لاوێكی سیانزە ساڵانم لەگەڵ ئەندامەكانی خێزانەكەمدا لەیەك ناگەین، جاران زۆر باش بوون، بەڵام چەند ساڵێكە زۆر گۆڕاون، هێشتا هەروەك منداڵ مامەڵەم لەگەڵ دەكەن، جاجارە زۆر بێزاردەبم، بیر لەوە دەكەمەوە لە ماڵ ڕابكەم، تكایە یارمەتیم بدەن چی بكەم؟
سێڤگیش لە گێڕانەوەی بەسەرهاتەكەیدا دەڵێت: كتێبەكان منی ناو ناخمیان دەرهێنایەوە، بووم بە قوتابیەكی سەركەوتوو، بێ‌ توانایی و ترسنۆكییەكەم نەما، ئیدی خەفەت ناخۆم و ناترسم لەوەی لە پۆلدا گاڵتەم پێ‌ بكەن...
بۆ ئاشنابوون بە وردەكارییەكانی بەسەرهاتی بولێنت و سێڤگی و سەرجەم لاوەكانی دیكە، لە خوێندنەوەی ئەم پەرتووكەدا هاوڕێمان بن.
ژمارەی لاپەڕە:١٧٥
قەبارە:١٣,٥ × ١٩,٥
لەبەرهەمەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

ناونیشانی پەیوەندی دار

© 2021, ktebxane Online by Kurdsoft .