بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

گەڕانەوە لە هەڵدێر

خالید ئێرتوغروڵ

نووسەر لەم ڕۆمانەدا گرنگترین كێشەكانی مرۆڤ و كۆمەڵگا نیشان دەدات و ڕوونیان دەكاتەوە. چیرۆكی زیندووی ژیانی ئەو كەسانە دەخاتەڕوو كە بەسەر ئاستەنگەكانی ژیاندا زاڵبوون و بە وەڵامی پرسیارەكانیان گەیشتوون. كارەكتەرەكانی چیرۆكەكانیش دوای بڕینی چەندین هەڵدێر و نشێو بەیەك دەنگ پێمان دەڵێن: گەورەترین داهێنان بۆ مرۆڤەكان و كومەڵگاكان و ناوازەترین ئاسوودەیی؛ بەندایەتی خوای گەورەیە. ئەو مرۆڤەی بەتێگەیشتنی تەواوەوە ئیمانی بەخوای پەروەردگار هەیە هەم خۆی و هەم كۆمەڵگاش لە خراپەكارییەكان بەدوور دەگرێت.
 ئەگەر ئێوەش دەتانەوێت بەوەڵامی پرسیارە پەنگ خواردووەكانی نێو ناختان ئاشنا بن و، بەلاتانەوە گرنگە سەرلەنوێ‌ دڵەكانتان ببوژێتەوە، ئەوا پێشنیار دەكەم ئەم كتێبە بخوێننەوە.
لەبەرهەمەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

ناونیشانی پەیوەندی دار

4000 دینار
3000 دینار
© 2021, ktebxane Online by Kurdsoft .