بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

دوایین هەناسە لە سوجدەدا

خالید ئێرتوغروڵ

لەم پەرتووكەدا ئەو خانمەی ئەم بەسەرهاتەمان بۆ دەگێڕێتەوە دەڵێت: هەموو شتێك لە ئاگرێكەوە دەستی پێكرد.. بەڵێ‌ شەوێك لە بەشی ناوخۆیی كچاندا ئاگركەوتەوە و بەدەم هاوار و پەشۆكانەوە لە جێگاكانمان ڕاپەڕین، خەریكبوو لەناو دووكەڵدا دەخنكاین، زۆر بە ئەستەم ڕزگارم بوو، هەوڵم دەدا بگەمە شوێنێكی باوەڕپێكراو بۆیە بەرەو ماڵێكی بچووكی یەك نهۆمی بەڕێ‌ كەوتم، خانمێكی پیر هەر لە پەنجەرەی ئەو ماڵەوە حاڵی پەرێشانمی بینی دەرگاكەی كردەوە و لەئامێزی گرتم. هەڵبەت من كچی بازرگانێكی بەناوبانگ بووم لەژیانمدا ناڕەحەتییم نەدیبوو، باوكم كەسانی دینداری خۆشنەدەویست، بیروبۆچوونەكانیشی كاریگەریی لەسەر ئێمە بەجێهێشتبوو، بەڵام لەو ژیانەدا لە حەسرەتی نەبوونی دووشتدا بووم، خۆشەویستی و وەفا، بۆیە زۆر زوو لەو دونیا سارد و سڕە پڕ لە بەرژەوەندییە بێزاربووم... 
بۆ زانینی پایانی بەسەرهاتەكە دەتوانن درێژەی ئەم ڕۆمانە بخوێننەوە ڕەنگە لەمیانەی گەشتی خوێندنەوەكەشتاندا ڕێتان لەو سەرچاوەی وەفا و خۆشەویستییە بكەوێت كە ئەم خانمە سەراسیمەی دەبێت.
لەبەرهەمەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

ناونیشانی پەیوەندی دار

4000 دینار
3000 دینار
© eTime.Now.Year %>, ktebxane Online by Kurdsoft .