بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

زیندووبوونەوە لەگەڵ بانگدا

خالید ئێرتوغروڵ

ئەو موعجیزەیەی لەگەڵ بانگدا ڕوویدا
ئەم ڕۆمانە زنجیرەی ڕووداوەكانی ژیانی خاتوونێك دەخاتەڕوو، كە پڕە لە خەم و پەژارە و نەهامەتی، (ئامینە) ئەو خاتوونە مەسیحیەیە كە دوای لەدەستدانی هاوسەرەكەی ناچار دەبێت لەدەست باندێكی نایاسایی و دڕندە هەڵبێت لە بەر ئەوەی ژیانی لەمەترسیدایە، بۆیە بڕیار دەدات پەنا بۆ وڵاتێكی موسوڵمان ببات چونكە وەك خۆی دەڵێت: باپیری دایكم هەمیشە باسی لە خێرخوازی و مرۆڤدۆستی موسوڵمانان كردووە.
لە دەسپێكی گەشتەكەیدا و لە هەستیارترین ساتەكاندا، بەهۆی سەدای دڵفڕێنی (بانگ)ەوە بەرەو ئاسوودەیی هەنگاو دەنێ‌. ئەو دەڵێت: پاش دوو ڕۆژ ماندوویی و شەونخونی سەفەر لە ناكاو سەدای دەنگێكی سەرسورهێنەرم هاتە بەرگوێ‌ نازانم بۆچی ئاوازی ئەو وشانەی تەنانەت لە واتاكەشیان تێنەدەگەیشتم، بەناو هەموو دەمارەكانمدا گوزەری كرد و سەراپای بوونمیان داگیر كرد.
گەر دەتانەوێت بە ڕازەكانی ئەو دەنگە ئەفسوناویە ئاشنابن ئەوا هاوسەفەری خاتوو (ئامینە) بن لە گەشتە نوورانیەكەیدا.
ژمارەی لاپەڕە:٢١٠
قەبارە:١٣,٥ × ١٩,٥
ساڵی دەرچوون:٢٠١٣
نرخ:٣٥٠٠ دینار
ژمارەی چاپ:٣
لەبەرهەمەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

ناونیشانی پەیوەندی دار

4000 دینار
3000 دینار
© eTime.Now.Year %>, ktebxane Online by Kurdsoft .