بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

سێڤدا

خالید ئێرتوغروڵ

ئازارەکانی ژیانی لاوێک
ئەم كتێبە باسی ژیانی پڕ دەرد و مەینەتیی كچێكی لاوی لەخۆگرتووە كە شوێن خەیاڵ و ئارەزووەكانی كەوتووە. سێڤدا ئەو خاتوونە گەنجەیە كە دەڵێت: "من لەناو زەلكاوی تاوانگەلێكی نەفرەتیدا جوانییم لەدەستچوو، بۆیە دەمەوێت سەرگوزشتەی من ببێ‌ بە وانەیەك بۆ ئەوانەی ئارەزووی دنیا فریوی داون، با كەسی تر ئازار نەچێژێت".
هەندێ‌ جار سەختییەكانی ژیان تەنها لە قۆناغێكی دیاریكراوی ژیاندا ڕەنگ دەداتەوە، بەڵام وا دیارە خەمەكانی سێڤدا هەر لە منداڵییەوە ڕیزیان بەستووە چونكە ئەو دەڵێ‌: "كە چاوم كردەوە یەكەم دیمەنێك بینیم گریانی دایكم بوو، دەردە سەرییەكانی ژیانم لە لەدایكبوونمەوە دەستیان پێ‌ كرد، چونكە باوكم ئالوودەی مەیخۆری بووبوو، لەبەرئەوە هیچ گوێی بە من و دایكم نەدەدا، هەر بۆیە من و دایكم بێ‌ چارە مابووینەوە ئەگەر هاوكاریی چەند هاوسێیەكی باش نەبوایە بەتەواوی لەناو دەچووین.. بەداخەوە ژیانێكی پڕ دەردەسەریمان بەسەربرد، لەوەش خراپتر لەپێناو خەیاڵەكانی هەرزەییمدا هیچ نەمایەوە نەیكەمە قوربانیی، دەمویست ناوبانگ دەربكەم و لە هەژاریی ڕزگارم بێ‌، بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەكردبووەوە كە ببمە كۆیلەی ئەو كەسانەی بازرگانییان بە ناموسی خەڵكەوە دەكرد".
سێڤدا لە گێڕانەوەی بەشێكی تر لە خەم و ناسۆرەكانیدا دەپرسێ‌: "ئەگەر كچێكی گەنج كەسێتی و شەرەف و هیواكانی بدۆڕێنێت چی دەكات؟ منیش بڕیارم دا ئەوە بكەم..."
ڕەنگە بپرسن چی بەسەردێ و چ بڕیارێكی داوە؟ تۆ بڵێی شنەبایەكی ئەفسوناویی هەڵبكات و هەموو ناخۆشیەكانی ڕابماڵێ‌ یان ...؟
پایانی ئەم چیرۆكە لەم كتێبەی بەردەستاندایە..
ژمارەی لاپەڕە:٢٠٠
قەبارە:١٣,٥ × ١٩,٥
ساڵی دەرچوون:٢٠١٣
نرخ:٣٠٠٠ دینار
ژمارەی چاپ:٥
لەبەرهەمەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

ناونیشانی پەیوەندی دار

4000 دینار
3000 دینار
© eTime.Now.Year %>, ktebxane Online by Kurdsoft .