بەشی بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

ئەو ئافرەتەی لەدوی خۆی دەگەڕێت

خالید ئێرتوغروڵ

لە دووتوێی ئەم پەرتووكەدا چیرۆكی ژیانی پڕئازاری (نیلۆفەر) خاتوون دەخوێننەوە، ئەو لە درێژەی گێڕانەوەی سەرگوزشتەی ژیانیدا دەڵێت: "شۆرەت و ناوبانگ دەركردن بەزوویی دەرگای خۆی لێكردمەوە و منی بێ‌ ئەزموونی خستە داوی خۆیەوە، كەسێكیشم نەبوو ئاگای لێم بێت و ڕێی ڕاستم نیشان بدات.
تاجی شاجوانیی ڕۆحی كوشتم و باوەڕەكەمی ڕووخاند، ڕاوچیانی مرۆڤ هەموو شتێكیان پیس كردم، كاتێك لە تاوانەكانم دەڕوانم و دەبینم كچی باوكێكی شەهید و دایكێكی پاك و بێگەردم، قێزم لەخۆم دێتەوە.
ئیدی دەمەوێت بەدوا كیانی ڕاستەقینەمدا بگەڕێم و خۆم بدۆزمەوە، تا لەڕووم بێت داوای لێخۆشبوون لە خوای خۆم بكەم."
ئێوە دەڵێن چی ئایا نیلۆفەر لە گەشتی گەڕان بەدوای خودی خۆیدا سەركەوتوو دەبێت؟ ئایا دەتوانێت بڕیاری خۆی بدات و بەسەر ئاستەنگەكاندا زاڵ بێت؟
ئایا دەتوانێت دەست بە ژیانێكی نوێ‌ بكاتەوە؟
بۆ زانینی سەرەنجامی ڕووداوەكان لەم گەشتی خوێندنەوەیەدا لەگەڵمان بن.
ژمارەی لاپەڕە:١٧٢
قەبارە:١٣,٥ × ١٩,٥
ساڵی دەرچوون:٢٠١١
نرخ:٣٠٠٠ دینار
ژمارەی چاپ:٧
لەبەرهەمەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

ناونیشانی پەیوەندی دار

10000 دینار
10000 دینار
6000 دینار
© 2021, ktebxane Online by Kurdsoft .